ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی ورمێ چالاكیی ته‌بلیغییان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات له درێژه‌ی کار‌و چالاکیی ئه‌ندامانی حیزب له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان، ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی ورمێ به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زارنی كۆماری كوردستان به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌و تڕاکتی حیزبی چالاکیی ته‌بلیغییان کردوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ناوچه‌كانی مه‌رگه‌وه‌ڕ، مهنسوورئاباد، گرده‌وان، ژاروێ، جاده‌ی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ تا سێ ڕێیانی كانی سپی‌و لۆركانو له سه‌ر تابڵۆکانی گونده‌كانی قایر و بارزان وێنه‌ی پێشه‌وا قازی محهممهدو، تراكت، بڵاوكراوه‌كانی دیکه‌ی حیزبی بڵاو کراونه‌ته‌وه‌و یادو بیره‌وه‌ریی کۆماری کوردستان‌و دامه‌زرێنه‌رانی به‌رز ڕاگیرا.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب به‌و بۆنه‌یه ده‌سخۆشی له ئه‌ندامانی حیزب له‌و ناوچه‌یه کردوه‌و سڵاوی بۆ ناردوون.