بە هۆی پێکدادانی ماشینێکی بارهەڵگر و ماشینێکی سواریی لە نێوان مەریوان و سەوڵاوا و لە نزیک گوندی قەڵاجێ، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی لە جاددەی نێوان مەریوان و سەوڵاوا و لە نزیک گەندی قەڵاجێ، بە هۆی پێکدادانی ماشینێکی بارهەڵگر و ماشینێکی پژۆ(٢٠٦)، ٣ لاوی خەڵکی گوندی کێمنە و دانیشتووی گونگی قەڵاجێ، لە ئاگردا سووتان وگیانیان لەدەستدا.
شایانی باسە کە هەر لەساڵی ٩٩ی هەتاویدا بە پێی ئاماری خۆدی ڕێژیم لە جاددەکانی کوردستاندا بە هۆی خراپی جاددەکان و ناستانداردبوون و قەرەباڵغیی ڕێگاوبانەکانی کوردستان و هەروەها نەبوونیی ئیمکاناتی پزیشکی و تەندروستیی لە نێوان ڕێگاوبانەکان و تەنانەت شارەکانی کوردستانیشدا، ٣٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.