فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 05:27
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

خاکەلێوەکەی “چوالان”ی ڕەبەت (شەهید حوسێن شەمامی)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/04/23
in ئەدەب

برایم چووکەڵی

شۆڕشی پڕشکۆی نەتەوەکانی ئێران بە دژی دیکتاتۆریی پاشایەتی، هەلێکی لەباری بۆ گەیشتنی گەلانی ژێرچەپۆکی ئێران بە مافەکانیان پێک‌هێنا. گەلی کوردیش یەکێک لەو نەتەوانە بوو کە چاوەڕوان بوو پاش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی بە ماف و ئازادییەکانی بگا. بەڵام کاتێک ڕێژیمی ئاخوندی دەسەڵاتی گرتە دەست، نەک هەر دەسکەوتەکانی ڕاپەڕینی نەتەوەکانی ئێرانی خستە ژێرپێ، بەڵکوو بە توندترین شێوە هێرشی کردە سەر مافە ڕەوا و ئینسانییەکانیان. بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات کە خاوەنی ئەزموونی شۆڕشگێرانە و خەباتگێڕانە بوو، بڕیاری ‌دا دیفاع لە مان و مەوجودییەتی خۆی بکا و بەرەنگاری دیکتاتۆڕی و کۆنەپەرەستی بێتەوە. سات بەساتی ئەو بەشەی مێژووی خەباتی حیزب و نەتەوەکەمان، بە خوێنی باشترین وبە ئەمەگترین ڕۆڵەکانی ئەو نەتەوەیە نووسراوەتەوە.

شەهید حوسێن شەمامی ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی لە شاری سەردەشت و لە بنەماڵەیەکی مام‌ناوەندی چاوی بە دنیای ڕوون هەڵێنا. ئەو ئەگەرچی هەتا سێهەمی ناوەندی خوێندبووی، بەڵام بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و فێربوون بوو. ئەو لە هەلومەرجی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران‌دا باش دەیزانی نەتەوەکەی لەوپەڕی ژێرچوپۆکی و مەینەتبەشی‌دا دەژی، بۆیە لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەی‌دا پێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرت ودەستی بە کار و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە کرد.

بە دەست‌پێکردنی پەلاماری ڕێژیم بۆ سەر کوردستان، حوسێن شەمامی ئەرکی قورستری کەوتە سەر شان و لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی تەشکیلاتیی نێوشاری سەردەشت‌دا لیاقەت و لێوەشاوەیی زۆری لەخۆی نیشان دا. دوژمنانی ئازادیی نەتەوەی کورد، زۆر لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە هەستەکانی تەشکیلاتیی حیزب لە نێوشاردا بخەنە داو. بەڵام حەول و لێزانیی حوسێن پیلانەکانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە.

ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بڕیاری ‌دا ببێتە پێشمەرگە و هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەت بۆ حیزب و نەتەوەکەی تەرخان بکا. بۆیە چەکی پێشمەرگایەتیی کردە شان و زۆر زوو سەرنجی کۆمەڵانی خەڵک‌ و هاوسەنگەرەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بەهۆی لێوەشاوەییەوە لە لایەن تەشکیلاتەوە وەک جێگری لک لە هێزی  شەهید موعینی ئەوکات دیاری کرا. هاوڕێ حوسێن شەمامی ئازا، فیداکار و چاونەترس بوو، خاوەن بیروباوەڕی قووڵی شۆڕشگێڕانە بوو، لە زۆربەی شەڕەکانی ئەوکات وەک شەڕی نێو‌شاری سەردەشت، دووڕێیانی سەردەشت- مەهاباددا ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا و ئازایەتییەکی کەم‌وێنەی لە خۆی نیشان دا. حوسێن شەمامی هەر لەو کاتەدا کە پێشمەرگەیەکی ئازا و کادرێکی سیاسیی پێگەیشتوو بوو، فەرماندەیەکی لێوەشاوەش بوو. هاوکات لە بردنەپێشی سیاسەت و ڕێبازی حیزب‌دا شارەزا بوو، هەر ئەو تایبەتمەندییانەی بوون بەهۆی ئەوەی دواتر لە کۆنفرانسی کۆمیتەی شارستانی سەردەشت وەک ئەندامی کۆمیتەی شارستان هەڵبژێردرا، پاشان کاتێک کۆمیتە شارستانی ڕەبەت و هێزی زمزیران پێک‌هات، شەهید حوسێن شەمامی وەک ئەندامی کۆمیتەی شارستان و فەرماندەری یەکێک لە لکەکانی هێزی زمزیران دیاری کرا. ئەو سەرکەوتووانە قۆناغەکانی تێکۆشانی سیاسی ‌و پێشمەرگانەی خۆی بڕی ‌و  بوو بە ڕۆڵەیەکی نەبەز و کوڕی ڕۆژی تەنگانە. ئەو لە ئەرکە پێ‌سپێردراوەکانی‌دا جیددی و هەڵسووڕ و ماندوویی‌نەناس بوو. لە شەڕەکانی ناوچەی ڕەبەت ئازا و بەوەج‌ و ورەبەخش بوو، چقڵی چاوی دوژمنان و خۆشەویستی خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەکانی ڕەبەت ‌و سەردەشت بوو.

شەهید حوسێن شەمامی لە کاتی ‌هێرشی دوژمن‌ بۆ سەر کوردستان قورسترین مەسئولییەتی قەبووڵ کرد و ئازایانەش بەڕێوەی برد. ئەو لە تێکشکاندنی دەیان پەلاماری دوژمن‌دا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا. شەڕەکانی نێوشاری ڕەبەت، جادەی سەردەشت – پیرانشار، واوان و زۆر شەڕی دیکە بۆ هەمیشە شاهیدی ئازایەتی و فیداکاریی حوسێن شەمامین.

ئەو لە بڵاوکردنەوەی سیاسەتەکانی حیزب‌دا، لە تەبلیغ‌کردنی هەڵوێستەکانی حیزب‌دا، لە هەڵسوکەوت و بەڕێوەبردنی ئەرکە تەشکیلاتییەکانی‌دا نموونەی کادرێکی چالاکی حیزب بوو. ئەونچ لەنێو خەڵک‌ و چ لە نێو تەشکیلات‌دا خاوەن ڕێز و خۆشەویستی بوو، هەربۆیەش لەلایەن تەشکیلاتەوە وەک فەرماندەیەکی لێهاتوو و کارامە بەرپرسایەتیی زیاتری پێ ئەسپێردرا.

لە بەهاری سالێ ١٣٦٣ی هەتاوی لە کاتێک‌دا سروشت ڕەنگێکی تازە و نوێی بەخۆیەوە دەگرت و دار و دەوەن و لێڕەوارەکانی ناوچەی ڕەبەت لە خەوی چەند مانگەی زستان وەخەبەر دەهاتن و ڕوحێکی تازەیان وەبەر دەهات، دوژمنانی سوێندخواردووی نەتەوەی کورد بە هێزیکی یەکجار زۆرەوە هێرشیان هێنایە سەر گوندی “چوالان” لە ناوچەی ڕەبەت. تێکۆشەرانی دێموکرات ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوە لە چەند شەڕگەدا بەرەنگاری هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی  بوونەوە. ڕۆژی هەوڵ و هیممەت و ئازایەتی بوو، ڕۆژی دیفاع لە شەرەف و کەرامەتی نەتەوە بوو. بۆیە لە ڕۆژی یەکەمی شەڕدا سەلماندیان ‌و بە داگیرکەرانیان نیشان دا کە کوردستان سەنگەری دیفاع لە ئازادییە. لەو شەڕەدا شەهید حوسێن فەرماندەریی بەشێکی زۆری لە شەڕگەکان دەکرد، ئەو سەنگەراوسەنگەری دەکرد و بۆ ساتێک وەستانی نەبوو، هیوا و ئۆمێد و ورەی بە هاوسەنگەرانی دەدا. ڕۆژەکانی ١٦ و١٧ی خاکەلێوەش شەڕ درێژەی هەبوو. لەو سێ ڕۆژەدا پێشمەرگە گیان‌لەسەردەستەکانی دێموکرات هەڵۆئاسا دەرسێکی لەبیرنەکراویان بە هێزی دوژمن دا کە ئێستاش خەڵک وەک نموونەی قارەمانەتی بۆ ڕۆڵەکانیان دەگێڕنەوە.

ڕۆژی ١٧ی خاکەلێوە فەرماندە حوسێن شەمامی لە ئاکامی ئەو خۆڕاگری و بەربەرەکانییە کەم‌وێنەیەدا لەگەڵ ٦ هاوسەنگەری دیکەی بە ناوەکانی فەقێ عەوڵا محەممەدی، محەممەد شێخەیی، عەلی شەریف‌زادە، عومەر ڕەحمانی، برایم ئەحمەدی و محەممەد گەرۆری چوونە نێو ڕیزی پڕ لە شانازیی کاروانی شەهیدان و لە سەنگەری دیفاع لە ماف و ئازادییەکانی نەتەوەکەیان‌دا سەریان دانا.

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist