فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 04:29
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

ئەرکی نەتەوایەتیی ئیمڕۆی شاعیر و نووسەرەکانمان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/04/23
in ئەدەب

هێمن موکریانی

لە خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلان‌دا هەمیشە شاعیر و نووسەری ڕووناکبیر و پێشڕەو نەخشێکی گرینگ و بەرچاویان هەبووە و ئەرکێکی مەزن و پیرۆزیان بەجێ گەیاندووە.

یەکەم هاواری ڕزگاریی نەتەوەکەمان لە گەرووی شاعیرێکی مەزن و هەڵکەوتوو هاتۆتە دەر و لە چیا بەرز و سەرکەشەکانی کوردستان‌دا دەنگی داوەتەوە و باپیرە خەواڵووەکانی ئێمەی لە خەو ڕاپەڕاندوون و شیری پێ سوون و ناردوونی بۆ کۆڕی خەباتی ڕزگاریخوازی.

ئێستاش پاش ڕابردنی گەلێک مانگ و ساڵ، دەنگی نێر و دلێری «خانی» وەک وەحیی ئاسمانی لە گوێی تێکۆشەرانی نەبەزی نەتەوەی کورددا دەزرنگێتەوە و ئەو دەنگە زوڵاڵەیە ناهێڵێ وەنەوز و وێژینگ بدەن و خەو بیانباتەوە و لە کاروانی خەبات بەجێ بمێنن.

خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران‌دا ئیمڕۆ پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێ. خەباتی گەلەکەمان خەباتێکە عادلانە و ڕەوایە بۆ ئەستاندنی مافی نەتەوایەتیی پێشێلکراوی خۆی. خەباتێکە لە دژی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی ڕێژێمی کۆنەپەرستی پاشایەتی و بەشێکە لە خەباتی دژی ئیمپریالیستی و ئازادیخوازیی گەلانی جیهان. گەلی ئێمە تێ‌دەکۆشێ بۆ پێک‌هێنانی ئێرانێکی سەربەخۆ و دێموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد و خودموختار لە چوارچێوەی سنووری ئێران‌دا. گەلی ئێمە وێڕای گەلانی تری ئێران خەبات دەکا بۆ ڕووخاندنی دیکتاتۆری و تاراندنی ئیمپریالیزم لە وڵاتەکەمان.

ئەرکی شاعیر و نووسەرە پێشکەوتووەکانیشمان لە هەلومەرجی ئیمڕۆدا پشتیوانی‌کردن و هاندانی تێکۆشەرانی ئەم قۆناخەی خەباتەکەمانە. ئەرکێکی گەورە و گرنگە، ئەرکێکی پیرۆز و خاوێنە و ئەرکێکی سووک و هاسانیش نییە.

شاعیر و نووسەرە نیشتمانپەروەرەکانمان لە قۆناخی ئیمڕۆدا بۆ بەجێ گەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە دەبێ لەنێو خەڵک‌دا بژین، لە کۆمەڵانی زەحمەتکێش و چەوساوەی خەڵک جوێ نەبنەوە. لە پێشەوە ئاگاداری وەزعی ژیان و بەڕێچوون و خەباتی ئەوان بن و هەست بە ئێش و ژان و ئازاریان بکەن. لە ژیانی ڕۆژانەی ئەوان ئیلهام وەربگرن و لەگەڵ تەجرەبە و زانستی خۆیان تێکەڵی بکەن و بیکەنە مایە بۆ نووسراو و شێعر.

شاعیر و نووسەری کورد دەبێ ئیمڕۆ قەڵەمی بە قازانجی زۆربەی گەلەکەمان بگەڕێ و بە زمانێک بنووسێ جووتیار و کاسبکار تێی بگا. دەبێ زمانی شوان و گاوان و سەپان بزانێ، دەبێ بۆ زەحمەتکێشان بنووسن و ئەوان هان بدا بۆ خەبات. نووسین و شێعری ئەوڕۆمان تا ساکارتر و بێ گرێ‌وگۆلتر بێ، زیاتر خزمەت دەکا.

شاعیر و نووسەری ئیمڕۆمان دەبێ شوێنەواری شاعیر و نووسەرە پێشکەوتووەکانی جیهان موتاڵا بکەن و شتی تازە و نوێ فێر بن و لە تەجرەبەی ئەوان کەڵک وەرگرن و بەرگی کوردیی تەواوی لەبەر بکەن. شاعیر و نووسەری ئیمڕۆمان دەبێ لە دژی ڕێوشوێنی کۆن و ناپەسند خەبات بکەن و لە کردەوەی دزێو ڕەخنە بگرن و ڕێگای ڕاستی ژیان بە خەڵک نیشان بدەن.

شاعیر و نووسەری کوردستان نابێ ئەوەندە بەرزەفڕ بن کە خەڵک نەیانگاتێ و لەژێرڕا تێیان هەڵبڕوانێ و لە قسەیان نەگا. لەبیریان نەچێ ڕۆڵەی ئەم گەلەن، لە باوەشی ئەو چیا و کەژەدا پەرەوازە بوون و دەبێ پاداشتیان بدەنەوە، پاداشتێکی مەعنەوی و بەکەڵک، پاداشتێکی جوان و ساکار، پاداشتێکی بەنرخ و بێ پێچ و پەنا.

بەداخەوە ئێستاش لە کوردستانی ئێران‌دا نووسینی کوردی تاوانێکی گەورەیە و بۆیەش ئەرکی گرنگ و گەورەی ئەدەبی لە ئەستۆی شاعیرەکانە. شێعر هاسانتر دەستاودەست دەکا، زووتر لەبەر دەکرێ و چاکتر بڵاو دەکرێتەوە و کەمتر بەڵگە دەداتە دەست دوژمن. ناڵێین ئەرکی شاعیرە پێشکەوتووەکانمان لە هەلومەرجی ئێستادا کە دیکتاتۆری باڵی ڕەشی بەسەر وڵاتەکەماندا کێشاوە، کارێکی هاسان و بێ‌مەترسییە، بەڵام هەر ئەو قسەی شاعیری گەورە و ئازادیخوازی تورک «نازم حیکمەت» وەبیر دێنینەوە کە دەڵێ: “ئەگەر من نەسووتێم، ئەگەر تۆ نەسووتێی، ئەگەر ئێمە نەسووتێین چۆن ڕووناکی لە تاریکی‌دا پەیدا دەبێ”.

شاعیرە نیشتمانپەروەرەکانمان دەزانن گەلەکەمان ئیمڕۆ لە هەمیشە پتر پێویستی بە ورینگەی خەمڕەوێن و ئاسمانیی ئەوان هەیە. هەستی نیشتمانپەروەری و ئەرکی نەتەوایەتی و ئینسانی ناچاریان دەکا لە سزا و ئازار نەترسن و بێدەنگ دانەنیشن.

(ڕۆژنامەی “کوردستان”، ژمارە 30، سەرماوەزی 1352ی هەتاوی)

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist