لاوێكی خەڵكی شاری ڕوانسەر لە پارێزگای كرماشان کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پۆلیس، بە توندی بریندار ببوو، بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لە دەستدا.
حامید موزەفەری، لاوی كوردی خەڵكی ڕوانسەر كە لە كاتی كاركردن لە قاوەخانەکەی لە لایەن مەئموورەكانی هێزی ئینتزامییەوە تەقەی لێ كرابوو، دوای چەند سەعات مانەوە لە کۆمادا گیانی لە دەستدا.
حامید موزەفەری كوڕی تاهیر، لە قاوەخانەكەی خۆی لە شارۆچكەی سەنعەتیی ڕوانسەر لە حاڵێكدا كە لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستبەسەرو كەلەبچە دەکرێ، بە دهمانچهش تەقەی لێ دەکرێو گوللەیەک بەر سەری دەکەوێ.
شایانی باسە بنەماڵەی ئەم لاوە كوردە وێڕای كۆمەڵێكی دیكە لە خهڵکی ناڕازی بەم هەڵسوكەوتەی پۆلیس، دوای ئەو لە بەردەم فەرمانداریی ئەم شارە كۆبوونەوەو داوای وڵامدانەوەی كاربەدەستانی ئەم شارە بوون.