مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی برای مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە، سەرەخۆشیی لە بەڕێزیان کردوە کە ئەوە دەقەکەیەتی:
برای بەڕێز مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، کاک مەحموود- مان پێگەیشت. خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانمو سەرەخۆشی لە بەڕێزتانو خانەوادەو کەسوکارتان دەکەمو هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک مەحموود بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیو سەبرو دڵنەواییش بە هەمولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٥/١/٢٠١٦