لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزێکی کوردیی و بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانی ڕێژیمدا لە مەریوان ٢ بەکرێگیراو بە سزای خەیانەتەکانیان گەیشتن.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەرزاییەکانی گوندی “چناره”ـی شاری مەریوان، تێکهەڵچوونێکی چەکداریی لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانیی ڕوویداو و لەو تێکهەڵچوونەدا دوو بەکرێگیراوی ڕێژیم بە ناوەکانی عوسمان جیهانی ناسراو بە” حاجی عوسمان دەرەوەران” و ناسر ئەمینی کوژران.
مۆڵگەی حەمزەی سپای تێرۆریستی پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا ئاماژە بە شوێنی تێکهەڵچوونەکە نەکراوە، بەڵام کوژرانی دوو بەکرێگیراوەکەی لە ئەنجامی ئە وتێکهەڵچوونەدا پشتڕاست کردۆتەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەکانی سپای پاسداران بەردەوام بە سەر شوێنی شەڕەکەدا دەسووڕێنەوە.
تا ئێستا هیچ حیزب و لایەنێک بەرپرسیارەتیی ئەو شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە.