ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی دەڵێ: ڕێژیمی ئێران ژمارەی ساتریفیوژە پیشکەوتووکانی لە ناوەندی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نەتەنزی زیاد کردووە.
بەپیی هەواڵی ڕۆیتێرز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران ژمارەی سانتریفیوژە پێشکەوتووکانی لە سایتی ژێرزەویی “نەتەنز”ی زیاد کردووە و ئەوەش هەڕەشەیەکی مەتریسدارە بۆ ناوچەکە.
پەسەندکردنی زیادبوونی ژمارەی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکان لە نەتەنز، حەوتوویەک دوای دەسپێکردنی ٦٠لەسەدی پیتاندنی ئۆرانیۆمە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ڕێککەوتنی ناوکییدا ئاستی پیتاندن لەسەتا ٣.٦٧پەسەند کراوە و کۆماری ئیسلامی لە دامەزراوەکانی ناوکیی نەتەنز، تەنیا ئیزنی بەکارهێنانی سانتریفیوژەکانی “ئایئاڕ-١ی هەیە.
کۆماری ئیسلامی بە زیادکردنی سانتریفیوژە پیشکەوتووەکان پیتاندنی ئۆرانیۆم لە نەتەنز ڕاستەخۆی هەڕە لە کۆمەڵگەی جیهانی و ناوچەکەدا دەکا و گوشارێکیشە بۆ سەر دەوڵەتی جۆبایدێن بۆ ئەوەی گەمارۆکانی سەر ولاتەکەی کەم بکرێنەوە، بەڵام ڕێژیمی ئێران پێبەندی هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەیی نییە و تەنیا لەهەوڵی پشتیوانیکردنی تێرۆزیم دایە و لە ناوچەکە گرووپی تێرۆریستی دادەمەزرێنێ.