لاوێكی خەڵكی شاری ڕوانسەر لە پارێزگای كرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پۆلیس، بە توندی بریندار بووەو ئێستاش بەم هۆیەوە لە كۆما دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیووز، حامید موزەفەری، لاوی كوردی خەڵكی ڕوانسەر كە لە كاتی كاركردن لە قاوەخانە سوننەتییەكەی خۆی لە لایەن مەئموورەكانی هێزی ئینتزامییەوە تەقەی لێ كراوە، گوللە بەر سەری كەوتووەو زۆر بە توندی بریندار بووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە كە حامید موزەفەری كوڕی تاهیر، لە قاوەخانەحكەی خۆی لە شارۆچكەی سەنعەتیی ڕوانسەر لە حاڵێكدا كە لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستبەسەرو كەلەبچە كراوە، بە دهمانچهش تەقەی لێ كراوەو ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای كرماشان لە ژێر چاوەدێریی پزیشكی دایە.
ئەم لاوە ٢٢ ساڵە ڕوانسەرییە پاش بریندار بوونیشی لە لایەن مەئموورانی ڕێژیمەوە سووكایەتی پێ كراوە.
شایانی باسە بنەماڵەی ئەم لاوە كوردە وێڕای كۆمەڵێكی دیكە لە خهڵکی ناڕازی بەم هەڵسوكەوتەی پۆلیس، لە بەردەم فەرمانداریی ئەم شارە كۆ بوونەتهوەو داوای وڵامدانەوەی كاربەدەستانی ئەم شارە بوون.