ڤال ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا ئامادەیە بۆ لابردنی گەمارۆی نەوتی و بانکی لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ڤال ستریت جۆرناڵ ڕایانگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەی لابردنی گەمارۆکانی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی و کۆمپانیا نەوتی و نەوتهەڵگرەکانی ئەم وڵاتە و چەن بەشێکی تری ئابووری کوماری ئیسلامی، لەوانە فولاد و ئەلومینیومە.
بەرپرسێکی باڵای ئورووپایی گوتی ئەمریکا ئامادەی لابردنی گەمارۆی کەرتی تایبەت، گەمارۆکانی دژی بەرهەمهێنانی ئوتومبێل، پاپۆڕ، بیمه و بەشەکانی ترە، بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجامی٢٠١٥.
شایانی باسە کە پێشتر کۆماریخوازەکان و ئیسرائیل نیگەرانی و دژایەتیی خۆیانیان لەمبارەوە ڕاگەیاندبوو.