لە شەڕی نێوان میلیشیاکانی سەر بە ئەسەد و هێزە کوردییەکان لە قامیشلۆ، ئەندامێکی ئاسایشی ڕۆژاوا گیانی لەدەستداوە و ٥ چەکداری هێزەکانی سووریەش کوژران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی سەر بە بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕۆژواوای کوردستان، شەڕی نێوان ئاسایشی ڕۆژاوا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە گەڕەکی تەی بهردهوامه و ئاسایش شەقامی سەرەکی گەڕەکەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
ئاسایشی ڕۆژاوا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریە هەوڵی تێکدانی ئارامی لە قامیشلۆ دەدەن و گیانلەدەستدانی ئەندامێکی ئاسایشیشیان پشتڕاست کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە (5) چەکداری بەرگریی نیشتمانی سووریەش کوژراون و لە نێویاندا قاهر ئەلهوش، فەرماندەی هێزەکانی سووریە لە قامیشلۆ لەلایەن ئاسایشی ڕۆژاواوە کوژراوە.
گەڕەکی تەی دهكهوێته باشووری قامیشلۆ، زۆربهی دانیشتووانی ئهو گهڕهكه عهرهبن و له لایهنگرانی رێژیمی سووریەن، گهڕهكهكه هێزهكانی بهرگریی نیشتمانی سهر به رێژیمی سووریەی تێدایە.