کۆمیتهی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به هاوکاریی یهکیهتیی لاوانو ژنانی دێموکڕات له وڵاتی سۆئێد بهبهڕێوهبردنی ڕێوڕهسمێکی بهشکۆ یادو بیرهوهریی ٧٠ ساڵهی دامهزرانی کۆماری کوردستانی بهرز ڕاگرت.
ڕێوڕهسمی بهشکۆی یادی دامهزرانی کۆماری کوردستان ڕۆژی شەممە، ٤ی ڕێبەندان، ( ٢٣ ی ژانوییهی ٢٠١٦) بە بەشداریی سەدان کەس لە ئەندامان، لایهنگرانو دۆستانی حیزب، نوێنەری حیزبو ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیو سوئێدییەکانو کوردانی دانیشتووی وڵاتی سۆئێد بهڕێوهچوو.
لەو ڕێوڕەسمە دا کە زیاتر لە هەزار کەس تێیدا بەشدار بوون، چەندین وتارو پەیام خوێندرانهوهو کۆمهڵێک چالاکی هونەریو ئهدهبیی تێدا پێشکەش کرا.
ئهو ڕێوڕهسمه به شانۆیهک له دهرهێنانی خاتوو چنوور ئەکبەرپوورو خوێندنهوهی سروودی ئەی ڕەقیبو ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کۆمارو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان دهستی پێکرد.
به دوای ئهودا کاک سەعید بیگزادە، ئەندامی ڕێبەریو بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوە وڵات وتاری حیزب بەبۆنەی ٧٠ سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستانی پێشکێشکرد.
کاک سەعید بیگزادە لە سەرەتای قسهکانیدا ا بە ئاماژە بەو هەلومەرجەی کە کۆماری کوردستانی تێدا دامەزرا، باسی لە ئاستی وشیاری ڕێبەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانو لە سەرووی هەموویانەوە، پێشەوا قازی محەممەدی کرد، کە چۆن بوێرانەو دوور لە هەرچەشنە دوو دڵییەک بڕیاری دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆیان داو هاوکات هێزی نیزامیو ئاڵای تایبەتیشیان بۆ دابین کرد. ئەوە جگە لەوەی کە سنوورە دەستکردکانی کوردستانیان بە ڕووی کوردانی پارچەکانی دیکەی وڵاتدا کردەوەو هیزیکی زۆری باشووری کوردستان بە سەرۆکایەتیی مهلا مستەفا بازرانی ڕووی لە پایتەختی ئەو سەردەمی کوردستان له مەهاباد کرد.
بەڕیز بیگزادە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بارودۆخی ئێستای دۆخی سیاسیی کورد له ڕۆژههڵاتی کوردستانو حیزبه سیاسییهکانی ئهو بهشهی کوردستان نیشتهجێ له باشووری کوردستانی کردو ئهرکو بهرپرسایهتییه نهتهوهیییهکانی حکومهتی ههرێمی کوردستانی لهو پێوهندییهدا بیر هێنایهوه.
کاک سەعید بیگزادە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە ململانێی توندی زلهێزەکانی جیهان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی کوردستانو هەروەها سەرهەڵدانی تاقمی تێرۆریستیی داعش کردو گوتی: لە کاتێکدا هەموو جیهان لە ئاست دڕندەیی تاقمێکی تێرۆریستی وەک داعش داماو و بێ دەسەڵاتە، هێزی تێکشکێنەری ئەو تاقمە تێرۆریستییە تەنیا پێشمەرگەیەو هاوکات لە ئێستادا که زلهێزە جیهانییەکان بۆ جارێکی دیکە دەیانەوێ نەخشی سیاسی ئەو ناوچەیە دابڕێژنەوە، دهبێ داهاتووی کوردستانمان لهبهرچاو بێو لهو پێوهندییهدا ئهوهی گرینگه یەکگرتوویی زیات و یەکدەنگی و یەکدڵی هەموو حیزبو ڕێکخراوەو خەڵکی کوردستانه.
ئهندامی کۆمیتهی ناوهندیی حیزب لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا باسی لە رهوتی وتووێژی نێوان دوو لایەنی دیموکرات کردو گوتی: حیزبی دیموکراتی کوردستان بە هەموو توانایەوە هەوڵ بۆ یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورە دیموکرات دەدا ، بەڵام بە مەرجێک کە هیچ کەس لەو حیزبەدا خۆی بە نامۆ نەزانێو لەو حیزبە دا ئەسڵو فەرع وجوودی نەبێ، هەموو خۆیان بە خاوەنی بزاننو لە هەموو شتێکیدا شەریکو بەشدار بن.
هاوڕێ سەعید بیگزادە لە کۆتایی قسەکانیدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستانو ئۆگرانی ئازادی، بە بۆنەی ٧٠هەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان؛ دووپاتی کردەوە کە حیزبی دیموکراتی کوردستان سوورە لە سەر خەباتی ڕەوای خۆی، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو کۆمارە دامەزرێنێتەوەو مزگێنیی ئازادیو سەربە خۆیی کوردستان بە گوێی هەموو خەڵکی جیهاندا بدا.
لە بڕگەیەکی دیکە ئەو ڕێوڕەسمە دا ئهو حیزبو لایهنه سیاسییانه پهیامی خۆیان بهو بۆنهیه خوێندهوه:
پارتی دیموکراتی کوردستا ، پارتی مودێراتەکانی سۆئێد، بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی سۆسیال دیموکراتی سۆئێد، پارتی ئازادی کوردستان، کەمپەینی ئاشتی و یەکبوون ، پارتی چەپی سۆئێد، پارتی ژینگەی سۆئێدو پارتی سەربەستی کوردستان.
له بڕگهیهکی دیکهی ئهو ڕێوڕهسمهدا ناوی ئەو حیزبو ڕێکخراوانە خوێندرایەوە کە بە ناردنی برووسکەی پیرۆزباییو چەپکە گوڵ، بەشدارییان لە یادی ٧٠ ساڵهی دامەزرانی کۆماری کوردستان دا کردبوو که بریتی بوون له:
– ناوەندی سویدی کوردی – یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – یەکێتی ژنان دیموکراتی کوردستان
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سۆئێد، یەکیهتیی نیشتمانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمونیستی ئێران- کۆمەڵە، حیزبی شیوعی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، سازمانی دیموکراتیکی یارسان، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانو کۆمەلەی کلتووری یاران.
چهند قسهیهکی مامه قالهی شۆڕش، یادگارو پێشمهرگهی کۆماری کوردستان، پارچە هۆنراوەیەک لەلایەن کێژووڵەیەکی کورد، چهند تابڵۆیهکیکۆڕی هەڵپەڕکێی یەکیهتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو دانانی تاجە گوڵینەی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆمار له سهر شانۆی رێوڕهسمهکه کە لە لایەن یهکیهتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانەوە ئامادە کرابوو، چهند بڕگهیهکی دیکهی ئهو یاده بوون.
له درێژهی ئهو ئەو ڕێوڕەسمەدا کۆمێدیهنی لاو، شلۆڤان، کە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەیان گرتەی ڤیدیۆیی لە سەر داب و نەریتە باوەکانی کۆمەڵگەی هەیەو لە نێو لاواندا زۆر خۆشەویستە، هاتە سەرشانۆو لە نزیکەوە لەگەڵ لایانگرانی بە زمانی تەنزو کۆمێدی دوا کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئامادە بووان بەرەوڕوو بوو.
بەشی هونەریی ئەو جێژنە پڕشکۆیە بە سروودی ئافەرین قازی محەمەد، بە دەنگی بە سۆزی کیژۆڵەی لاوی دیموکرات خاتوو باوان کەریمی دەستی پێکرد. پاشان گەڕی هەڵپەڕکێو ڕەشبەڵەکی ئامادەبووان لەگەڵ ئاوازو موسیقا و گۆرانی کوردی، بە دەنگی هونەرمەندان بەختیار ساڵحو ئەسعەد ڕەزازی لە چەندین بڕگەی جیاوازدا پێشکەش کران.