دوای پێكدادانه‌كانی شه‌وی رابردووی نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژاوای كوردستان و میلیشیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا له شاری قامیشلۆ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێكرد.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر به رژێمی سوریا له شاری قامیشلۆ هێرشیان كرده‌سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژاوا و دواتر پێكدادان ده‌ستی پێكرد،له‌كاتی رووبهڕووبوونهوهكانیشدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایش به‌سه‌ختی برینداربوو و دواتریش گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی هاوار راشیگه‌یاند كه دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی، كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێكدادان ده‌ستی پێكرده‌وه و میلیشیاكانی سه‌ر به رژێمی سوریا چه‌كی قورسیان به‌كارهێنا و به هاوه‌ن هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش.