ئەندامێکی کومیتەی ناوەندیی پارتی دێموکراتی سووریە وتی: ئەمریکا بۆ دڕێژەپیدانی وتوویژەکانی نێوان پارتە کوردییەکانی ڕۆژاوا هەوڵەکانی چڕتر کردۆتەوە.
عەبدوڵڕەحمان ئاپۆ، ئەندامی کومیتەی ناوەندیی پارتی دێموکراتی سووریە بە ئاماژە بەدانیشتنی جێگری نوێنەری ئەمریکا لە سووریە لەگەڵ بەرپرسانی شۆرای ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە لە قامیشلوو و هەولێر رایگەیاند هاتنی مایکل ڕۆبێن، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریە، قوناغێکی نوێ لە هەوڵ وپشتیوانییە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکایە لە وتووێژەکانی نێوان پارتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و هاوپەیمانیی نیشتمانیی کورد لە رۆژاوا.
ناوبراو لە دڕێژەدا وتی: لەم سەفەرەی جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق و مەسعوود مەلا، ڕێبەری ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە و هەیئەتێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد کردووە و بەڵێنی هاوکاریی وپشتیوانیی ئەمریکای پێداون
عەبدوڵڕەحمان دەڵێ: ئەم سەفەرە باس لەوە دەکا کە ئەمریکا پشتیوانیی جیددیی لە دانیشتن و وتووێژەکانی نێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژاوا دەکا و دەیهەوێت ئەم وتووێژانە بە ئاکام بگا.