هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێدپرێس: پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی، دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە عێراقدا زیاتر بووە
هەواڵدەریی ئاسۆشەێتێدپرێس لە راپۆرتێکدا ڕۆژی سێشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەزاری بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە وتی: لەو کاتەوە کە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی ئێران لە عێراق کوژراوە، دەور و نەخشی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە عێراقدا بەهێزتر بووە.
هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێدپرێس سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دانووستانەکانی ئێران وعەرەبستان لە عێراق وتی: بەهێزبوونی وەزارتی ئیتلاعاتی ئێران وگۆڕێنی ستراتیژییەکەی لە عێراق، هۆکار و ڕێگاخۆشکەری وتووێژەکانن.
ئەم هەواڵدەرییە لە زاری دیپلۆماتێکی ئورووپاییەوە بڵاویکردەوە کە ئێران وعەرەبستان دەیانهەویت وتووێژگەلێکی زیاتر لە عێراق بەڕێوە ببەن.