له وڵاتی دانماڕک یادی حه‌فتاهه‌مین ساڵ کۆماری کوردستان به‌رز ڕاگیرا.
رۆژی شه‌ممه، ٣ ی ڕێبه‌ندان (٢٣ی ژانویه‌ی ٢٠١٦ی زایینی) له شاری گڕێوهی دانماڕک به به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانماڕک به گشتى‌و هه‌روه‌ها نۆێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک حیزب‌و ڕێکخراوی كوردستانی، حه‌فتاهه‌مین سالرۆژی دامه‌رزانی کۆماری کۆردستان له‌لایان کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه به‌رز ڕاگیرا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به وتارێکی کورتی ئه‌حمه‌د ڕه‌حمانی، سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی رهقیبو ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستى پێكردو دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له لایه‌ن کاک خالید ڕه‌واندووست، ئه‌ندامى كوميته‌ى دانماركه‌وه خوێندرایه‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه به گرینگیی مێژوویی کۆماری کوردستان، ڕۆڵی پێشه‌وا قازی محهممهدو کاریگه‌ریی کۆمار له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی کورد کرابوو.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌یامه‌کانی پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، په‌يامى کۆمەڵه‌ی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی دێموکراتی کورد له سوریه، پارتی ئازادی کوردستان _ باکوور‌و کۆمه‌ڵه‌ی حيزبى کۆمۆنیستى ئيران خوێندرانه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک شێعر‌و په‌خشان له‌لایه‌ن بێستون محه‌ممه‌دزاده‌و هیوا زهبیحیو چه‌ند گۆرانییه‌کی سام سنهییو ئاسۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و یاده بوون.