ڕێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی کاک مه‌حموود حه‌سه‌نزاده، ئه‌ندامی دێرینی حیزب‌و که‌سایه‌تیی خۆشناوی ناوچه‌ی سهردهشتو، برای مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده؛ له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، ٥ ی ڕێبه‌ندان به به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تیی حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان، نوێنه‌رانی حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان، که‌سایه‌تییه سیاسی، ئهدهبیو ڕووناکبیرییه‌کانی باشووری کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووان له نیزیکه‌وه هاوخه‌میی خۆیان به نیسبه‌ت کۆچی دوایی کاک مه‌حموود حه‌سه‌نزاده له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ده‌ربڕی.
يۆژی یه‌کشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، کاک مەحموود حسنزاده، برای که‌سایه‌تیی سیاسیی‌و تێکۆشه‌ری دێرین‌و سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، مامۆستا عبدالله حسن زاده، پاش چه‌ند مانگ نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو کاک مەحموود له‌گه‌ڵ برای له‌خۆی گه‌وره‌تری به‌ناوی سۆفی ڕه‌سووڵ له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون‌و له قۆناغه‌کانی دواییشدا هه‌میشه دۆست‌و پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون.
مام مه‌حمود که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر خۆشهویستو جێگای ڕێزی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سهردهشتو ڕه‌به‌ت و ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی ناوچه‌کانی مههابادو بۆکانیش بوو.