لەدرێژەی بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی پشکدارانی بازاڕی بوورسی ئێران، نوێنەریکی مەجلیسی ڕێژیم دەڵی: ٥٠ میلیۆن کەس لە ئێراندا زەرەرمەندی بازاڕی بوورسی ئێرانن.
ئەحمەد عەلیڕەزا بەیگی، ئەندامی کۆمیسیۆنی نێوخۆیی و شۆراکان، لە مەجلیسی ئێران، بەپرسیارێک لە وەزیری ئابووری و دارایی ئێران سەرەڕای ئاماژە بە بێ متمانەیی خەڵک بە دەسەڵات بە وەزیری دارایی وت: هۆکاری سەرەکیی بێ متمانەیی خەڵک بە دەسەڵات وحکوومەت، زەرەرمەند بوونی ٥٠ میلیۆن کەسی ئێرانییە کە لە بازاڕی بوورسی ئێراندا کە تا ئیستا هیچ کەس ولایەنێک وڵامی خەڵکی زەرەرمەندی نەداوەتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەوە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی خەڵکی ئێران کە بێ متمانەیی لە نێوان حکوومەت وخەڵکدا درووست دەکا و ڕۆژبەڕۆژ ناڕەزایەتییەکان لە پەرەسەندندایە.