محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی، به‌ندكراوی سیاسیی کورد لەزیندانی بیرجه‌ند له دوورخراوەیی‌داو هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باردا ده‌ژی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی پاش تێپه‌ڕكردنی ماوه‌یه‌ك زۆر له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی بیرجه‌ند بەڕێی به‌ندێک کراوە کە به‌ندكراوانی نەخۆش‌و به‌ساڵاچووی تێدا ڕاگیراوه. خزم‌و کەسە نیزیکەکانی ئه‌م به‌ندكراوه ده‌ڵێن به‌ندی ١٠٧ كه شوێنی ڕاگرتنی ناوبراوه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین ئیمكانتی بێهداشتی بێبه‌شه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی خه‌ڵكی شاری بۆكان، سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به هۆی پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی له به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌سه‌وه بۆ بیرجه‌ند گواستراوه‌ته‌وه‌و كاربه‌ده‌ستانی زیندانی بیرجه‌ندیش سه‌ره‌ڕای دانانی بارمته له‌لایەن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی، ئازادكرانی به مه‌رج‌و یان گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی شاره‌كه‌ی خۆیان دژایه‌تیی ئەو داوایەیان کردوە.
ئه‌م به‌ندكراوه زیاتر له 2 مانگ له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی بیرجه‌ندا بووه‌و پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌هۆی خراپی خواردن له كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌زدا بۆ به‌ندی گشتی ڕاگواسترا.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی خێزاندارو منداڵێكیشی هه‌یه‌و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له شاری بۆكان داده‌نیشن‌و به‌هۆی دووریی ڕێگاو گیروگرفتی ماڵی ناتوانن سەردانی بکەن‌و چاویان پێی بكه‌وێ.
لەلایەکی دیکەوە ئه‌گه‌رچی پاش تێپه‌ڕبوونی نیوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به‌پێی قانوون ئه‌م به‌ندكراوه ده‌توانێ به‌مه‌رج ئازاد بكرێ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به هۆكاری ناڕوون داواكاریی ناوبراویان بۆ ئازادكرانی به‌مه‌رج ڕه‌د كردۆته‌وه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی پاییزی ساڵی ١٣٨٤ ده‌سبه‌سه‌رو پاش ١٥ مانگ بلاتەکلیفی لە له دادگای مه‌هاباد به تۆمه‌تی شه‌ڕله‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی هاوكاری‌كردنی كاریگه‌رو ئەندامەتی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردی‌یه‌كان و هه‌روه‌ها پڕۆپاگه‌نده دژی ڕێژیم، سزای ١٨ ساڵ زیندان له دوورخراوه‌یی بەسەردا سەپا.
ناوبراو پاش تێپه‌ڕكردنی زیندانه‌كانی ورمێ‌و مه‌هاباد بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س‌و پاشان به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بۆ زیندانی بیرجه‌ند گواستراوه‌ته‌وه‌و ئێستا خه‌ریكی تێپه‌ڕكردنی یازدەهەمین ساڵی به‌ندكراویی خۆی دایه.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی برای ئه‌م به‌ندكراوه‌ش هەر بەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ براکەی، ئەویش حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دا بەند کراوە