ڕۆژنامەی بەهار، لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە کە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە ڕۆژانی داهاتوودا پێکوتەی کۆرۆنا هاوردە دەکا، بەڵام ئەم پیکوتەیە بە خۆڕایی نییە.
ڕۆژنامەی بەهار ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری ڕێکخراوی خاچی سوور نووسیویەتی : «ئەم کۆمپانیای کەرتی تایبەتە لە ڕۆژانی داهاتوو پێکوتەی کۆرۆنا هاوردە دەکەن، بەڵام ئەم ڤاکسێنانە بەخۆڕایی نییە.
بارودۆخی زۆربەی پارێزگاکانی ئێران سوور و تەنانەت هەندێکیان وەکوو تاران ڕەشە و زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشخانەکان جێگە و قەرەوێڵەیان بۆ نەخۆشەکانی دیکە نییە و فەرمانبەرانی تەندروستیی ماندوو و تووڕەن و دەوڵەت لە دابینکردنی پێکوتە لەکاتی خۆی و بە ڕێژەی پێویست شکستی هێناوە و بارودۆخەکە لە کۆنترۆڵ نەماوە.
هەروەها لەم پێوەندییەدا هەواڵێک بڵاو بووەتەوە کە دراوی بیانی(ئەرز) دەدرێتە هەندێک کۆمپانیای کەرتی«تایبەت» تا پێکوتەی دژە کۆرۆنا هاوردە بکەن، پێکوتەگەلێک که بۆ خەڵک تێچوویەکی زۆری دەبێ.
ئەمە لە حاڵیکدایە کە هیچ وڵاتیک پێکوتەی کورۆنای بە خەڵکەکەی نەفرۆشتووە و هەموو تێچوویەکی ئەو پێکوتەیە، بێجگە لە ئێران، لەسەر دەوڵەت و حکوومەتی وڵاتانی جیهانە.