زیاتر لە ١١٥ڕێکخراو، حیزبی سیاسی، دامەزراوە مەدەنی و فەرهەنگی و توێژەریی، پشتیوانیان لە کەمپەینی “نا بۆ کۆماری ئیسلامی” دەربڕی و دەنگیان داوەتە پاڵ دەنگی خەڵکی ئێران.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠هەتاوی، زیاتر لە ١١٥ڕێکخراوی سیاسی، مەدەنی، دامەزراوە و ناوەندە فەرهەنگی و توێژینەوەکانی ئێران، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینی “نا بۆ کۆماری ئیسلامی” دەربڕی و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی خەڵکی ئێران و بە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵویستیان نیشان دا.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووکە کەمپەینی “نا بۆ کۆماری ئیسلامی” دەنگی خەڵکی چەوساوەی ئێرانە و دەبێ هەموو چین و توێژێک پشتیوانی لێبکات بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی کە هۆکاری سەرەکییە بۆ نەگەیشتن بە ئازادیی، ئاسوودەیی، دێموکراسی، پێشکەوتن و مافی مرۆڤ، وەلا بنرێ و خەڵکی ئێران چیدیکە لەژێر سیاستەکانی ئەو ڕێژیمە نەچەوسێنەوە و بە مافی خۆیان بگەن.