لە سەرەتای ساڵی نوێوە تا ئێستا لانیکەم ١٢ کەس لە جخۆیان کوشت.
“چاونیوز” ڕایگەیاندوە کە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ٢٥ کەس خۆیان کوشتوە کە ئەم ناوەندە توانیویەتی شوناسی ١٢ کەس لەوانی ئاشکرا بکا.
“چاونیوز” پێشتریش و لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی (تایبەت بە ١٣٩٩) ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو و کۆتای‌یان به ژیانیان هێنابوو. لەنێو ئەو کەسانەدا که‌م ته‌مه‌نترینیان کچ و کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان ژنێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ بوو.