لە یەکەم مانگی بەهاری ئەم ساڵدا هەروەها 9 زیندانیی کورد ئێعدام کراون.
“چاونیوز” وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئاشکرای کردووە کە ئەم ٩ کەسە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لەدار دراون. بەردەوامیی ئێران لە ئێعدامکردنی تاوانباری پیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە حاڵێکدایە کە ئێران سەبارەت بەوە گوشارێکی زۆری نێونەتەوەیی لەسەرە.
شایانی باسە ئێعدامکرانی ئەو ٩ بەندکراوە لە خاکەلێوەی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)دا لانیکەم ٤٩ بەندکراوی لەدار دابوو کە چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.