هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی ئێران لە شاری دێهلوڕان، هەڵیانکوتایە سەرماڵی دوکتور هیوا حەیدەرپوور، مامۆستای وەرزشە ڕەزمییەکان و ئەندامی شۆرای وەرزشیی پۆلیسی ئینتێرپۆل و دەسبەسەریان کردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی ئێران لە شاری دێهلوڕان، سەربە پارێزگای ئیلام، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوکتور “ئەکبەرحەیدەرپوور” ناسراو بە هیوا و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
هیوا حەیدەرپوور، خاوەن بڕوانامەی دوکتورای جیهانیی وەرزشە ڕەزمییەکان لە فیدراسیۆنی جیهانیی و ئەندامی شۆرای ئۆلەمپیکی خوێندکارانی ئاسیا و شۆرای پۆلیسی نێونەتەوەیی” ئینتێرپۆل” و ڕاهێنەری پلە یەکی فیدراسیۆنی “ووشۆ”ی ئێران و دامەزرێنەری “وشۆ” لە شاری دێهلۆڕانە.