دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی کەسانی نەناسراو لە سەراوان کوژران.
بەپێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو کەس بە ناوەکانی “نووربەخش و سابیر” خەڵکی جەهاوی ئاهووران کە بۆ سەردانی خزمەکانیان چووبوونە سەراوان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا و کوژران.
جێی ئاماژەیە کە نەبوونی ئەمنییەت لەو پارێزگایە بە شێوەیەکە کە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لانیکەم ١٦ کەس لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.
چالاکانی مەدەنیی بلووچ سەرەکیترین هۆکاری نەبوونی ئەمنییەت لە پارێزگای سیستان و بلووچستان، گرینگیی پێنەدانی هێزەکانی ئەمنییەتی بە پاراستنی دۆخی ئەمنییەت، دەست پێڕاگەیشتنی هاسان بە چەک، بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی چەکوچۆڵ لەلایەن سپای پاسدارنەوە بە خەڵک، دەزانن کە بووەتە هۆی ئاژاوە و ئاڵۆزیی لە پارێزگای سیستان و بلووچستان.