کتێبی شانامەی کوردیی، بەرگی یەکەم، لە نووسینی، لێکۆڵەر و نووسەری سەقزیی، حەیدەر لوتفینیا چاپ وبڵاوکرایەوە.
شانامەی کوردیی لە سێ بەرگدا ئامادە کراوە و لە بەرگی یەکەمدا کە ٤٧٢ لاپەڕە لەخۆ دەگرێ لەلایەن بڵاوکراوەی بیریار و بە پێداچوونەوەی لوقمان نادرپوور، چاپ کراوە کە هێندێک کە حەماسە و چیرۆکە کوردییەکان لەخۆ دەگرێ.
لێکۆڵەر ونووسەری ئەو کتێبە ٢٠ساڵی بۆ کۆکردنەوە ئەو بەرهەمە تەرخان کردووە کە سەرەڕای وتووێژ لەگەڵ خەڵک و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، کەڵکی لە بەڵگە مێژووییەکانیش وەرگرتووە.
لوتفینیا، تاکوو ئێستا کتێبگەلێکی زۆری وەکوو “چیرۆکە کوردییەکان، وەرگیراو لە فۆلکلۆررەوە، تیشکی دێرین، حەماسەکانی خەڵکی کورد، ئاوێنەی بێگەرد و دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز”ی چاپ و بڵاوکردۆتەوە.