ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوانی بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کردووە.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی “نێ” بە ناوەکانی “محەممەد جاست، محەممەد پەروازە، عوسمان فەرەهمەند، ئومێد فەرەجی و محەممەد ئەرژەنگی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە بەبێ هیچ بەڵگەیەک بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بانگکراون.
هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان، لە درێژەی دەسبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردی، بەردەوام خەریکی دەسبەرکردنی لاوانی کوردن و لەم ڕۆژانەشدا چەند هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی “نێ”ـیان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بانگ کردوون و تا ئێستا هیج زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگکرانی ئەو هاوڵاتیانە لە بەردەستدا نییە.