دەستوپێوەندییەکانی سپای پاسدران بە پلانی بەرنامە بۆ داڕێژراو، سەرچاوە سروشتی و گەشتیارییەکانی ناوچەکانی مەهاباد و بۆکان بەتالان دەبەن یان وێرانی دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەسغەر بولغاری بەکرێگیراوی سپای پاسدارانی رێژیم، کە لە شاری “ئیسفەهان”ـەنەوە هاتووە بۆ کوردستان، سەرچاوە سروشتی و گەشتیاریی کوێستانە مێژووییەکانی “چۆخانتوو” لە ناوچەی سەری مەیدانی مەهاباد لەگەڵ ئاسەوارە میژووییەکان لە ئەشکەوتەکانەوە بگرە تا دیوارە مێژوویەکانی ئەو ناوچەیە ، بەهاوکاریی چەند بەکرێگیراوی دیکەی ڕێژیم بە تاڵان دەبەن و یان وێرانی دەکەن.
هەروەها لە ئێستادا، لە ناوچەی “نۆباری” شاری بۆکان، و شوێنە مێژووییەکانی ئەو ناوچەیە سەرقاڵی تێکدان و وێران کردن و دزینی سەرچاوە سروشتی و مێژووییەکانی کوردستانن، لەو ناوچەیە کانگای بەرهەمێنانیان دامەزراندووە و ئەوەش بووەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی کوردستان و هەتا لە کانگایە ڕێگە نادەن خەڵکی ئەو ناوچەیە لەوێ کار بکەن و بەو پەڕی فاشیستییەت و بە ئاشکرا سەروەت و سامانی نەتەوەی کورد وێران دەکەن و بە تاڵانی دەبەن.
ئەسغەر بولغاری کەسێکی فاشیستی سەربە سپای پاسدارانە کە بەهاوکاریی چەند بەکرێگیراوێکی دیکەی ڕێژیم وەکوو “لوقمان بایەزیدی” تەواوی ئەو ناوچانەی کوردستانیان وێران کردووە، بە درۆ و هەرەشە زەوی خەڵکی هەژار و کەمداهات بەبیانووی کانگا داگیر دەکەن و هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەی هێز لە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکەن.