لەدرێژەی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، دووبرا، خەڵکی ناوچەی سەڵماس، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، کاتێک کە دوو برا بەناوەکانی “ئیرەج و غولامڕەزا عەلیزادە” بە ماشێنی خۆیان لە سەفەردابوون، لە سێ ڕێیانی “ئیوئوغڵوو”ی شاری خۆی لەلایەن ئیتلاعاتی هێزە نیزامییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو هاونیشتمانییە خەڵکی گوندی “ئەجواج”ی سەر بە شاری سەڵماسن.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانییاریەک لە سەر ئەو تۆمەتگەلەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو برایە لە بەردەستدا نییە.