فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 04:27
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

نیشتمانم

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/04/19
in ئەدەب

شیرین كافی

ئەی نیشتمان کام ئازارەت بە خوێن و دڵ بنووسمەوە

لە کام پارچەی جەرگمەوە دەست پێ بکەم

لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا هەر ئازارە و دێتەوە سوێ

کەزیەکانی کام کیژۆڵەت بهۆنمەوە

هەڵەبجە، شەنگال، کوبانی یاخود ئەنفال

 

ئەی نیشتمانە بێ‌نازەکەم

کام ئازارەت بنووسمەوە

ئازاری جەرگ‌سوتانی دایکان

قژڕنینی خوشکە ڕەشپۆشەکان

پشت‌چەمانی باوکان

پاکیزەیی فرۆشراوی کیژەکان

چاوەڕوانیی دایکە ڕەشپۆشەکان لە بەرھەیوان و سەركۆڵان

 

کام ئازارەت بنووسمەوە، ئەی نیشتمان!

ئازاری ئەو زارۆکەی لە پشتی زیلا چاوی بە ژیان هەڵهێنا

ئەو دایکەی لەژێر داوێنی کراسە ڕەشەدڕاوەکەی‌دا

لاوە تازە پێگەیشتوەکەی لە ترسی ئەنفال‌چییەكان حەشاردا

ناڵە و گریانی ئەو تازەبووكەی کە هێشتا لە خەوی قووڵ دابوو

بە دەنگی هاواری سورەتی ئەنفال لە خەو ڕابوو

 

کام ئازارەت بنووسمەوە

ئەی نیشتمانە ماندوەکەم

ئازاری ئەو زارۆکەی لە ئاگربارانی گەرمای نوگرەسەلمان‌دا

بۆ قومێك ئاو زەرد هەڵگەڕا

ئەو ساوایەی بۆ قومێ شیر ناڵەی دەگەیشتە دیوانی خوا

ئەو خودایەی بێدەنگ بێدەنگ ‌

لە سوێی ئەم ئازارە ڕاما

 

کام ئازارەت بنووسمەوە ئەی نیشتمانە فرۆشراوەکەم

ئازاری ئەو دایکەی زارۆکەکەی بە مردوویی

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ئامێزی نەکردەوە

لەگرتوخانەی نوگرەسەلماندا

 

ئەی نیشتمان کام ئازارەت بنووسمەوە

ئازاری ئەو ژنەی بۆ ماوەی شەو و ڕۆژێک

بە ئازاری لە دایکبوونی کۆرپەکەیەوە ناڵاندی

لە ژوورێكی تەڕ و تاریك و شێداردا

دوای ئەوەی کە گیانی سپارد جەندرمەکان

کردیانە خۆراکی سەگەڕەشەکانی

دەورووبەری گرتووخانەی نوگرەسەلمان

ئازاری ئەو باوکە پیرەی

بە پێڵاوە لاستیکەکانی

ئاوی گەرمی ئەو تەنکەرەی دەخواردەوە

ئەو دایکانەی ژەمەخۆراکەکانیان نەدەخوارد

تا منداڵەكانیان بژین

ئەو لاوانەی ڕیزکرابوون بۆ مەرگ

ئەو ژن ومنداڵانەی چاوەڕوان بوون

نوکی شۆفڵ گۆڕی بەکۆمەڵیان بۆ هەڵکەنێ

 

ئەی نیشتمان کام ئازارەت بنووسمەوە

ئازاری دوای نەمانی ئەو جەلادانە

یان ئەو ئازارەی کە نشتمان پڕ کراوە لە خیانەت

دایکی شەهیدان لەسەر شەقام

بۆ لەتێک نان هەڵدەلەرزن

بۆ ئەو ژنە شەهیدانەی بۆ قوتی مناڵەکانیان

سوکایەتییان پێ‌دەکرێ

 

ئەی نشتمان تەنها دەڵێم خەجاڵەت بن

گەنج و پیر و جوان و لاومان بوونە خۆراکی

نەهەنگەکانی دەریای ئیجە

 

ئەی نیشتمان

هەناسەی سارد هەڵدەکێشم

لەگەڵ دایکی شەهیداندا.

 

Tags: ئەنفالشیرین کافینیشتمانکوبانی، عفرین

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist