لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە ئێراندا، ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خەنەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە ١٤ شاری ئێران وەکوو شارەکانی، تاران، ئیسفەهان، ئەهواز، بەندەرعەباس، بێهشەهر، دزفول، شووش، قەزوێن، کەرەج، کرمان، کرماشان، بجنوورد، ئەراک ومەشهەد، لەبەردەم بینای ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانی خۆیان و کرێکارانی شارەوانی سووسەنگرد، لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە، کرێکارانی دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام، لەبەردەم ئۆستانداری ئەو شارە و جوتیارانی ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئۆستانداری ئیسفەهان بەڕێوەچوو.
خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی بە دروشم گەلێکی توند بەدژی ڕێژیم، داوی جێبەجێکردنی خواست و ویستەکانیان دەکەن و دەڵێن: تائەو کاتەی خواستەکانمان جێبەجێ نەکەن کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.