جەیک سالیوان: ئەمریکا ئەگەر لەوە دڵنیا نەبێ کە ئێران گەڕاوەتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی بەرجام گەمارۆکان لەسەر ئەو ڕێژیمە لانابا.
جەیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، ڕۆژی یەکشەممە٢٩ی خاکەڵێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەوتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی فاکس نیوز وتی: گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی بەرجام یەکێک لە سەرەکیترین مەرجەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی گەمارۆکانە و ئەگەر ئەمریکا لەو دڵنیا نەبێ، گەمارۆکان دژی ئێران وەکوو خۆی دەمێنێتەوە و پێویست ناکا ئەمریکا هیچ جۆرە ئیمتیازێک بە ئێران بدا.
ناوبراو گەڕانەەی ئێرانی بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی مەرجی سەرەکیی ئەمریکا ناوبرد و وتی: گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی ڕاوەستانی بەڕەوپێشچوونی بەرهەمهێنانی ئۆرانێۆم و دەسپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکیی دوردەخاتەوە.