نوێنەری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی شەڕ دژ بە داعش کە دامەزرێنەری پێوەندیی نێوان کوردەکانی سووریە و ئەمریکا بوو، بۆ یەکەمینجار لە بەرپرسایەتییە تازەکەی خۆیدا لە دەوڵەتی “جۆ بایدێن” لەهەمبەر هێرشی مووشەکیی بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر دژکردەوەی نیشان دا.
برێت مەک گۆرک، نوێنەری پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی شەڕ بەدژی داعش بوو، کە وەکوو دامەزرێنەری پێوەندیی نێوان ئەمریکا و هێزە کوردییەکانی سووریە دەناسی و لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریە، لە سەردەمی دەوڵەتی “دۆناڵد تڕامپ” دەستی لە کار کێشابووە؛ ناوبراو لە دەوڵەتی “جۆ بایدێن” وەکوو هاواهەنگکاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆشکی سپی، دەستی بەکار کردووتەوە.
نابراو بۆ یەکەمین جار لە دوای ئەو پەرپرسایەتییە، لەسەر هێرشەکە مووشەکییەکی سەر فڕۆکەخانەی شاری هەولێر دژکردەوەی نیشان دا و بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و چوار وڵاتی ئورووپایی کە ئەو هێرشە تێرۆریستییەیان مەحکووم کردبوو، بڵاو کردەوە و ئە هێرشەی بە کردەوەیەکی تێرۆریستی زانی و بە توندی مەحکوومی کرد.