لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە ئێراندا، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خەڵکی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شاریکورد، مامۆستایانی دانشسەرای تاران لە بەردەم بینای ئیدارەی ئەو دانشسەرایە، کرێکارانی کۆمپانیای دامەزراندن و وەکارخستنی لیدۆما لە شوێنی کارەکەیان لە ناوچەی تایبەتیی ئابووریی پارس، پشکدارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنای ماشێنی ئێران خودڕەو لە بەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە، کڕیکارانی شارەوانی خوڕەمشار لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانەدا ناڕازییان ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیران بەڵێنی درۆی زۆریان پێداوین و تا ئەو کاتەی کە خواست و وێستەکانمان دابین نەکەن، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانمان بەردەوام دەبێ.