لەدرێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی رێژیمی ئێران، ئاژانسی هەواڵی فارس، کە سەر بەسپای پاسدارانە لەلایەن ئەمریکاوە داخرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەدرێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، بڕیاری داخستنی ئاژانسی هەواڵی فارس بە ناونیشانی farsnews.com کە سەربەسپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەی دەرکرد.
کۆمپانیای خزمەتگوزاریی بواری ئینترنێتی نێودەوڵەتی دات کام ئیمەیلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ناردووە و بە ئاشکرایی دانی بەوەدا ناوە کە هەواڵدەریی ئێرانیی فارس لە لایەن دەفتەری کۆنترۆڵ و چاوەدێری داراییە بیانییەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا گەمارۆ دراوە و خراوەتە لیستی SDNەوە.