وەزارەتی ئیتلاعاتی ئیران، کەسێکی بە ناوی ڕەزا کەریمی، بە تاوانباری تەقینەوەکەی نەتەنز تۆمەتبار کرد و وتی: ناوبراو دوای تەقینەوەکە هەڵهاتووە بۆ وڵاتانی دەرەوە.
دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە رایگەیاند کە، کەسێک بە ناوی” ڕەزا کەریمی” بکەری تەقینەوەکەی دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز بووە کە دوای تەقینەوەکە هەڵهاتووە بۆ وڵاتانی دەرەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانیئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕەزا کەریمی، ناوبراویان بە تەقینەوەکەی دامەزراوەی نەتەنز تۆمەتبار کردووە و ڕایانگەیاندووە کە پێش لە تەقینەوەکە ناوبراو ئێرانی بەجێهیشتووە و بۆ دەسبەسەرکردن وگەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ ئێران، هەموو ڕێکاریکی یاساییان گرتۆتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی ئینتێرپۆل دەڵێ: کەسێک بەو ناو و نیشانە کە دەستی لەتەقینەوەکەی دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز هەبێ، لە لای ئێمە پشتڕاست نەکراوەتەوە و ئەو زانیارییانەی کە ئێران، لەسەر ئەو کەسە بە پۆلیسی ئینتێرپۆلی ڕاگەیاندووە بە هەڵە دەزانین.