دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران، بەناوەکانی “حەسەن کەچەلانلوو و بارام سەمەدی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیەوە دەستبەسەر و بە سەخترین شێوە ئەشکەنجە دراون، کە یەکێک لەو کۆڵبەرانە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، حەسەن کەچەلانلوو و بارام سەمدی، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیەوە دەستبەسەر و ئەشکنجە دراون، لە ئاکامی ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیە “حەسەن کەچەلانلوو” تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەست داوە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و “بارام سەمەدی”ـش کە بەسەختیی ئەشکەنجە درواوە، توانیویەتی لە دەستیان هەڵێ.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بەناوی “هیوا قادری” لە کاتی کۆڵبەریی لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی هەڵدێران لە شاخێکەوە گیانی لەدەستدا و تەرمی ئەو کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە.