کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت، بەناوی “ئەبووبەکر ئاڵی” لەسنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بریندار کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەبووبەکر ئاڵی خەڵکی شاری سەردەشت بەمەبەستی کۆڵبەریی ڕووی لە سنوورەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو، لەلایەن هێزەکانی سپای تێرۆریستی کۆماری ئیسلامییەوە تەقەی لێکرا و بە سەختیی بریندار بوو.
ئەبووبەکر ئاڵی، خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”ـی سەربە شاری سەردەشتە و باکی دوو منداڵە، کە بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەی کۆڵبەری دەکات، لە سنوورەکانی شاری سەردەشت و لە نزیک گوندی “زەڵێ” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، بە سەختیی بریندار دەبێ و لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ دەکەن.