دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناوکیی لەنێوان ئێران و وڵاتانی گرووپی ٤+١ کە لە گراند هۆتێلی ویەن دەستیپێکردبوو، بێ ئەوەیکە بەئاکام بگا کۆتایی پێهات.
ئێنریکە مۆرا، ئامادەکاری وتووێژەکان و نوێنەری یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە نیسبەت دانیشتنەکان وتی: دوای دانیشتنێکی زۆر و وتووێژ لەکۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام و تاوتوێکردنی هەموو بەشەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەبێ وردەکاریی زۆرتر بکەین، هەموو وڵاتانی بەشدار لەم ڕێککەوتنەدا لەسەر ئەو باوەڕەین کە دەبێ ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە و وڵاتی ئێرانیش پێبەندبێ بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی.
لەلایەکی دیکەوە عەباس عێراقچی، بەرپرسی هەیئەتی وتووێژی ئێران لە ویەن بەهەواڵدەریی “ئیسنا”ی ڕاگەیاند کە وتووێژەکان گەیشتوون بە قۆناغێک کە هەموو دەتوانین بۆ نووسینی ڕەشنووسێکی هاوبەش لەو ڕێککەوتنە کار بکەین.
هەروەها ناوبراو ڕایگەیاند کەم ئەم ڕێگایە ڕێگایەکی زۆر قورس و سەختە و کاتێکی زۆری دەوێ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و گونجاو.