هەوڵدەرییەکانی تورکیە ڕایانگەیاند کە ئەردۆغان لە هەمبەر شەرە دندووکی وەزیرانی دەرەوەی تورکیە و یونان و هەروەها داخرانی کلاسە ئایینییەکانی تورکیە لە قێبرێس، کاردانەوی توندی هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان و بەدوای شەڕەدندووکی وەزیرانی دەرەوەی تورکیە و یونان، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە لە کاردانەوە بەم ڕووداوە وتی: وەزیری دەرەوەی یونان ( دێندیاس)، زیاتر لە خۆی قسەی دەکرد و لاقی لە بەڕەکەی زیاتر ڕاکێشابوو، دەبوو پێی بڵێین کە لەو ئاستەدا نییە کە کلاسە ئایینییەکانی تورکیە لە قیبرێس دابخا.
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەی کۆماریی، ئەردۆغان پاش نوێژی هەینی، باسێکی لە ڕووداوەکانی ڕۆژ کردووە و لەهەمبەر شەڕەدندووکی نێوان چاووش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیە و نیکۆس دێندیاس، وەزیری دەرەوەی یونان وتی: من پێشتر لەگەل ئەواندا وتووێژم کردبوو و بە ئاکام گەیشتبووین، بەڵام وتووێژەکانی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بە لاڕێدا ڕۆیشتبوو وەزیری دەرەوەی تورکیەش وڵامێکی زۆر گونجاوی دابووەوە، ئێمە ئەم کارەی وڵاتی یونان بە درووست نازانین و دەبێ پێشنوێژ بۆ قێبرێس بنێرین و کلاسە ئایینییەکانمان بەردەوام بێ بەڵام یونان ئیزن نادا.