هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بەناوی “خوسرەو ئیبراهیمی” کە لە شاری نەغەدە سەرقاڵی کار کردن بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوەرگیانی لە دەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، خوسرەو ئیبراهیمی کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت، کە لە گوندی “گوڵ”ی شاری نەغەدە لە ناو چادرێکدا خەریکی کار بووە، بە هۆی تەشەنەی گازەوە گیانی لە دەستداوە.
ناوبراو خەڵکی گوندی “بریسوێی” سەردەشتە و باوکی سێ منداڵ بووە.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە لە شاری سنە مێرمنداڵیک بەناوی “شنیان ڕەحیمی” بەهۆی ناکارەمەیی دوکتورەوە کە بەهەڵە دەرزی قەندی لێداوە و بەوهۆیەوە چووتە کۆماوە و لەئاکامدا گیانی لەدەستدا.