له شاری ئادلایدی وڵاتی ئۆسترالیا جێژنی دووی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە بە شکۆیەکی تەواو بەرێوەچوو.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه که ڕۆژی شه‌ممه، ٣ ی ڕێبه‌ندان له‌لایه‌ن کۆمیتەی ئوستڕالیای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان‌و بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌رنامه‌کانی به رێژه‌ی لاوان‌و تازە لاوانی کورد بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، داگیرسانی گڵۆپی٧٠ ساڵه‌ی یادی کۆمار، خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب، ڕاگرتنی چه‌ند ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی شههیدانو خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کۆپله شێعری حه‌ماسی له‌لایه‌ن مامۆستا چه‌کۆ باران‌و شه‌هلا په‌یره‌وان، دوو کۆڕگێڕی ڕێوره‌سمه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆڕیاده‌که‌دا پەیامهکانی کۆمەڵەی کورد لە باشووری ئوستڕالیا، پارتی دێموکڕاتی کوردستان، یەکیەتی نیشتانیی کوردستان، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد‌و کۆمەڵەی لاوانی کورد له ئۆسترالیا خوێندرانه‌وه.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی جێژنه‌که‌دا کاک هه‌یاس کاردۆ، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە ئوستڕالیا پەیامی حیزبی بەو بۆنەوە پێشکەشی بەشداران کرد.
کاک هه‌یاس لە پەیامەکە دا وێڕای ئاماژە بە هەلومەرجی خەباتی کورد بە گشتی لە دنیای ئەمڕۆدا و ڕادەی پێشکەوتنەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان، ڕۆڵی کۆماری کوردستانی وەک پێش زەمینەی درێژەی خەبات لە لایەن خەباتکارانی ڕێی ئازدی بەرز نرخاند.
لە پەیامەکەی حیزب‌دا هەروەها پێ لەسەر یەکڕیزیی نەتەوەیی وەک ئەزموونێکی بەنرخی کۆمار داگیرابوو. پەیامی حیزبی دێمۆکڕات هەروەها باسی هەلومەرجی تایبەتی خەبات لە هەر بەشەی کوردستان کردبوو و ئەوەی وەبیر هێنابۆوە کە بەرژەوەندیی گشتیی کورد دەبێ بخرێتە سەر هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکە.
له بڕگههونهرییهکانی ئه‌و یاده‌شدا هونه‌رمه‌ند ڕەشید فەیزی نژاد، هه‌نه‌رمه‌ند سه‌فین‌و هونەرمەندی دەنگ خۆشی ئیلامی کاک سادق بە ساز‌و گۆرانییه خۆشەکانیان ڕێوڕه‌سمه‌که‌و گه‌ڕی شایی به‌شدارانی ڕێوڕه‌سمی ٧٠ ساڵه‌ی یادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستانیان پتر ڕازانده‌وه.