ئاوریل هێنز، بەڕێوەبەری دەزگای زانیاریی نەتەوەیی ئەمریکا لە مەجلیسی سێنای ئەو وڵاتە ڕیژیمی ئێرانی بە هەڕەشەی ئەمنییەتی ناوبرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ “ئاوریل هێنز” بەڕێوەبەری دەزگای زانیاریی نەتەوەیی ئەمریکا لە دانیشتنی کۆمیتەی زانیاری لە مەجلیسی سێنای ئەو وڵاتە بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI “ئێف،بی،ئای” و ڕێکخراوی سیا، لە قسەکانی خۆیدا وتی:” تاران بەدوای بە دەستەوەگرتنی هێز و دەسەڵات لە وڵاتانی دراوسێ و بەلاڕێدابردنی گوشارە نێونەتەوەییەکان و بە لانیکەم گەیاندنی ئەو هەڕەشانەیە کە ڕێژیمی ئێرانی کردۆتە ئامانج.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی زیاد کرد کە عێراق لە ساڵی داهاتوودا گۆڕەپانی سەرەکی شەڕی سیخوڕیی ئێران دەبێ و تاران دەیهەوێ بەردەوام هێزی سەربازیی لە سووریە ببێ و لە ئاڵۆزکردنی یەمەن و پەرەپێدان بە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە.