حەسەن خومەینی بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بەربژێر ناکا، وتی: خەلکی ئێران هەم بێ هیوا و هەمیش زۆر تووڕەن لە دەسەڵاتی ڕێژیم.
بەپێی هەواڵی “جەماران” حەسەن خومەینی، نەوەی “خومەینی” دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی شۆرای ناوەندیی حیزبی “ئێعتمادی میللی” بەئاژە بە بڕیارە مەترسیدارە فکرییەکان کە دەمارگرژیی تێدایە، وتی: ئەو بڕیارانە بووەتەهۆی بێ هیوایی و تووڕەیی خەڵک لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی.
ناوبراو لە بارەی ئەوەیکە خۆی بۆهەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ١٤٠٠ بەربژێر ناکا، وتوویەتی: سەرەڕای ئەوەیکە هیچ بەرنایەکم نییە بۆ خۆپاڵاوتن بەڵام حکوومەتی “یەکدەست توندئاژۆ” بۆ وڵات زۆر مەترسیدارە، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە براکەی “یاسر خومەینی” دەیویست لە هەڵبژرادنەکاندا بەشداری بکات بەڵام عەلی خامنەیی دژایەتیکرد و ئیستا ئەویش بەربژێر نابێ.