هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ژینگەی کوردستان لە شاری سلێمانی کرد.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سلێمانی، بە سەرپەرەستیی بەڕێز “سۆران نووری” بەرپرسی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزب، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ژینگەی کوردستان کرد و ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداری پارێزگاری سلێمانی، ژینگەپاریزانی کوردستان و لەلایەن پارتی سەوزی کوردستانەوە بەڕیوەچوو.
بەڕێوەبەری ئەو ڕێوڕەسمە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هەموو لایەکمان بە هاوکاری و یەکگرتوویی هەوڵ بدەین ژینگەی کوردستان بپارێزین و گرینگییەکی تایبەتی پێبدەین، هەروەها لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، بەشداربوان سەدان باڵندەیان بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان ئازاد و پێشکەش بە ژینگەی کوردستان کرد و لە کۆتاییدا بە کێبەرکێی “دووچەرخەسواری” کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.