حاجی شەریف سۆفی، باوکی شەهید ڕەحیم سۆفی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، حاجی شەریف سۆفی باوکی شەهید ڕەحیم سۆفی بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی شەریف، کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی بۆکان بووە و لەهەمبەر خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمانە داگیرکراوەکەیدا کوڕێکی بە ناوی شەهید ڕەحیم سۆفی، پێشکەش بەبارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.
شەهید ڕەحیم سۆفی، پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە کە بەداخەوە لە ساڵی ٦٢ی هەتاوی، وێڕای پۆلێک لە هاوڕێیانی لە گوندی عەوڵابەگ، لە ناوچەمەهابادشەهید دەبێ و تێکەڵ بەکاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی حاجی” شەریف سۆفی” سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.