وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: بۆ پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی رێژیمی ئێران بەچەکی ناوکیی هەموو کاریک دەکەین.
گابی ئەشکنازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل، بۆ پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بەچەکی ناوکیی، هەموو کارێک دەکا، تەنانەت هێڕشی سەربازیی بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو ڕێژیمە.
ئەم کونفراسە ڕۆژنامەوانییە و هەڵوێستەکانی ئیسرائیل بە دژی ڕێژیمی ئێران، بەدوای ڕاگەیاندنی ئێران بۆ دەسپێکردنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی لە سەتا ٦٠ هاتە ئاراوە و کۆمەڵگەی جیهانی لە هەمبەر پێشێلکارییە ناوکییەکانی ئێرانی زۆر نیگەران کردووە.
هەرلەم پێوەندییەدا عەلی ئەکبەر ساڵحی، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، لە ڕاگەیاندنەکانی ئێراندا ڕایگەیاندووە کە ئێران توانیویە لە کاتژمێرێکدا ٩گرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لە سەتا ٦٠بەرهەمدێنێ.
ساڵحی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێران دەتوانێ لە کاتژمێرێکدا ٦ بۆ ٩ گرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی بە ڕێژەی لەسەتا ٦٠ بەرهەمبێنێت.