دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
شه‌وی شه‌ممه له سه‌ر یه‌کشه‌ممه، ٤ ی ڕێبه‌ندان ئه‌ندام‌و تێكۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوی كوێخا ڕه‌سووڵی قه‌له‌ڕه‌شێ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له ته‌مه‌نی ١٠٩ ساڵی‌دا کۆچی دوایی کرد.
كوێخا ڕه‌سووڵ دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧ وه‌ك پێشمه‌رگه له ریزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان چه‌كی كوردایه‌تی كرده شان‌و ماڵه‌كه‌شی وه‌ك بنكه‌یه‌كی حیزب به‌رده‌وام له خزمه‌تی پێشمه‌رگه دابوو.
كوێخا ڕه‌سووڵ به‌هۆی چوونه‌سه‌رێی ته‌مه‌نی له ساڵی ٦٢ به ناچاری به شێوه‌ی ئاشكرا وازی له حیزب هێناو وه‌ك ئه‌ندامێكی دڵسۆزی حیزب له نێوخۆی ئێران له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مایه‌وه‌و ببووه ڕێ نیشانده‌ری كۆمه‌لانی خه‌ڵك له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی كوێخا ڕه‌سووڵ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كاو خۆی به شه‌ریكه خه‌م‌و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.