هێزەچەکدارە تایبەتەکانی رێژیم لە کرماشان بەمەبەستی دەسبەسەرداگرتنی زەوی وزاری خەڵکی گوندی دێکەبوود، هێرشیان کردە سەر خەڵکی ئەو گوندە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی رێژیم هێرش دەکەنەسەر خەڵکی گوندی دێکەبوود لە ناوچەی کرماشان و ڕووبەڕووی بەرەنگاریی خەڵکی ئە گوندە دەبنەوە.
گوندی دێکەبوود زیاتر لە ١٠٠٠کەس حەشیمەتی هەیە و خەڵکی ئەو گوندە سەرقاڵی کشت وکاڵ و ئاژەڵدارین و لە بواری ئابوورییەوە پشتیان بە کشت وکاڵ و ئاژەڵداریی بەستووە، کە هێزەکانی رێژیم دەیانهەوێت بە زۆر دەسبەسەر زەوی وزاری ئەو خەڵکەدا بگرن و کانگای بەرهەمهێنانی مەنگەنز لە ناو ئەو گوندە و زەوی زاری خەڵکی گوندەکە سازبکەن کە خەڵکی گوندەکە ئیزنیان پێنادەن و ڕووبەڕووی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم بوونەتەوە و هەربەم هۆیەوە هێزەکانی ڕێژیم لە خەڵکی بێتاوانی ئەو گوندە دەدەن و دەیانهەوێت بەزۆر دەسبەسەر سەروەت و سامانی خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بگرن.