لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم چوار کرێکار لە شارەکانی کرماشان، سنە، دێولان و مێهران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی “جەبار ئیمامی نژاد” کە کارمەندی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی سنە بووە، لەکاتی هەڵکەندنی چاڵی ئاوەڕۆ بە هۆی داتەپینی چاڵەکە گیانی لە دەست دا، هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی “مێهران” سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “ئەلبورز محەمەدی” لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەسبەجێ گیانی لە دەستدا.
هەروەها، یەکڕۆژ پێشتر کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی کرماشان لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە و کەوتنە ناو چاڵی “ئاسانسۆڕ” دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە، تا ئێستا ناوی ئەو هاووڵاتییە نەزانراوە.
هەر لە درێژەی ئەو ڕووداوانەدا، شۆفێرێک لەکاتی کارکردن لە کانزای بەردی ئاسنی گوندی “مەیمونئاوا”ی دێولان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا،